یەکێتیی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر دۆخی هەرێم بڵاوکردەوە
یەکێتیی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر دۆخی هەرێم بڵاوکردەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و پێکەوە باسیان لە دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرد و لەسەر ئەوبنەمایە چۆنییەتی رێکخستنەوەی پیوەندییەکانی هەردوولا قسەی لەبارەوە کرا.
لەسەرەتای کۆبوونەوکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ئایاری ٢٠ ٢٣ لە دەباشان بەڕێوەچوو، بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوەØ› پیرۆزبایی لەکرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرا و جەختیان لە گرنگی جێبەجێ کردنی یاسای کاری نوێ کردەوە بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزەرانیئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە.
دواتر بەوردی باس لە رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و هەردوولا جەختیان کردەوە کەØ› ئەم رەوشە سیاسییەی لە ئێستادائەگوزەرێک نە لە بەرژەوەندی خەڵکەو نە جێی رەزامەندی هیچ لایەکە، بۆیە پێویستە هەمووان هەوڵی باشکردن و رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردبدەن و تەبایی نێوخۆیی بەرپا بکەنەوە.
بەدرێژەدان لەقسە کردن لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە یەکێتی و گۆڕان تەباتر بن و پلانیرێکخستنەوەی پەیوەندییەکان دابڕێژنەوە بە شێوازێک کە لەگەڵ ئەم قۆناغە و رووبەڕوو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان بگونجێت و لەئاستیچاوەڕوانی هاوڵاتییانیش بێت.
کۆبوونەوە هەڵسەنگاندنێکی بۆ شێوازی خزمەتگوزاری کرد و جەختی کردەوەØ› خزمەتگوزارییەکان لەو ئاستە نییە کە پێشتر پلانی بۆ دانراوەو ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە و هەڵوەستە کردن هەیە لەپێناو باشتر کردنییان و دەبێت سیاسەتێکی نوێ هەبێت کە جیاکاری وناعەدالەتی نەهێڵرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیە، باس لە ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لەوبارەیەوەگەیشتوونەتە چ ئاستێک، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردوەوە کەØ› پیویستە چی زووە رێککەوتن و سازنی لەبارەوە بکرێت و لەوە زیاترهەڵبژاردن دوانەکەوێت.
International News Agency Rudaw24