لە پورتوگال لە ئەنجامی تەقەکردندا ٤ کەس کوژران
لە پورتوگال لە ئەنجامی تەقەکردندا ٤ کەس کوژران
کەناڵی سی ئێن ئێن پورتوگال بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری سێتوبال کە نزیکەی ٤٥ کیلۆمەتر لە باشووری پایتەختی پورتوگالەوەدوورە، کەسێک تەقەی لە ٣ کەس کردووە و پێش ئەوەی خۆی بکوژێت.
جواو فرێیر، کۆمیساری پۆلیسی ئاسایشی گشتی بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، "4 تەرم هەیە کە پێدەچێت قوربانیی تەقەکردن بن،بەڵام هێشتا هۆکار و وردەکارییەکانی نەزانراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگای کاروباری تاوانەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدات.
سی ئێن ئێن پورتوگال ئاماژەی بەوەدا کە تەقەکردنەکە نزیکەی کاتژمێر هەشتی بەیانی لە گەڕەکێکی هەژار لە شاری سێتوبال ڕوویداوە،هەروەها چەکدارەکە کاتێک هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.