پۆلیسی فەرەنسا قاچاخچییەکی سەنیگالی دەستگیر دەکات کە هەوڵیداوە ٣٢ کۆچبەر لە سنووری ئیتاڵیا بە قاچاخ ببات
پۆلیسی فەرەنسا قاچاخچییەکی سەنیگالی دەستگیر دەکات کە هەوڵیداوە ٣٢ کۆچبەر لە سنووری ئیتاڵیا بە قاچاخ ببات
پۆلیسی فەرەنسا قاچاخچییەکی لە سەنیگالەوە لە دەروازەی مۆنت جێنیفر کە دەکەوێتە سنووری ئیتاڵیا و فەرەنسا لە بەرزاییەکانی ئەلب،لەگەڵ بارهەڵگرێک کە ٣٢ کۆچبەری نایاسایی تێدابوو دەستگیرکرد
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکان هەریەکەیان لە نێوان 400 بۆ 600 یۆرۆی کۆچبەران وەرگرتووە، بۆگواستنەوەیان لە ڕێگەیەکەوە کە بە پەڕینەوە نایاساییەکانی نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا ناسراوە.
فرانس 3 باسی لەوەشکردووە، پۆلیسی فەرەنسا ئەو قاچاخچییەیان دەستگیرکردووە، کە نیشتەجێی ئیتاڵیا بووە و ڕەوانەی داواکاریگشتی دەکرێت، هەروەها کۆچبەرەکان ڕوونیانکردووەتەوە کە ئەوان لە هیندستان و پاکستان و ئەفغانستان و بەنگلادیشەوە هاتوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، کۆلۆنێل دی مۆنتجینیفری ماوەی پێنج ساڵە شوێنی گەرمی دەروازە سنوورییەنایاساییەکان بووە و ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کۆچبەرانی نایاسایی هەندێک جار ڕێگا بەرزەکانی ئەوێ بەکاردەهێنن بۆ ئەوەیخۆیان لە پۆلیس دوور بخەنەوە، ئەمەش ژیانی خۆیان دەخاتە مەترسییەوە.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە دەستبەجێ سەدان پۆلیس کۆدەکرێنەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەران بۆ ئەو خاکە بکرێت.
بەگشتی سنووری نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا کێشەیەکی گەورەی کۆچبەرییە و لە ساڵی ٢٠ ٢٢دا نزیکەی ٥ هەزار هاتنە ژوورەوەی نایاساییتۆمارکراون، کە زیاتر لە ٦٠ ٠ منداڵی کەم تەمەنی بیانی بێ یاوەریان هەیە، بەپێی لێفیگارۆ.
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future