ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کرد
Rudaw24

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کرد

 

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی

 

ڕۆژی شەممە 29ی نیسانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لەهەولێر کرد کە پێکهاتبوو لە خاتوو ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر و بەڕێزان جاکۆ بیرندس کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لەهەولێر و و کلاوس ستریچێر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و تۆکلید بیگ بەرپرسی نوێنەرایەتیی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر و  کاتریەنکرۆفت بەرپرسی بەشی سیاسیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

 

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکان ئاڵوگۆڕ کرا و شاندیمیوان وێڕای دەستخۆشی لە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لە بایەخی بەڕێوەچوونیهەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها دیموکراتییەکان و پاراستن و بەهێزکردنی بنەماکانی شەرعییەت لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی کورتەیەکی لەبارەی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە فەرهەنگی دیموکراسی و هەڵبژاردن بۆ شاندیخستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە گەلی کوردستان قوربانی داوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژیێت و بەهاکانی دیموکراسی پیادە بکرێت و لە دوایڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە 1991 لە شاری کۆیە بۆ یەکەمجار ڕایگەیاندووە کە پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتیدەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

 

سەرۆک بارزانی ئەوەشی بۆ شاندی میوان دووپاتکردەوە کە کوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی ترە و، لەپێناو پاراستنیشەرعییەت و بەهاکانی دیموکراسی، پێویستە لە هەرێمی کوردستاندا ئەمساڵ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و، سەبارەت بەبابەتی چۆنیەتیی بەشداریی پێکهاتەکانیش ڕایگەیاند کە پێکهاتەکانی هەرێم خۆیان چ بڕیارێک بدەن ئێمە پشتیوانی ویستی ئەوان دەبین

International News Agency Rudaw24


1 ساڵ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کرد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)