مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆگیانلەدەستدانی کوڕکەی
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت
مەسرور بارزانی هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە و نیشتیمانپەروەرانەی و جەختیلەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمیکوردستان دەربڕی.
International News Agency Rudaw24