پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا هەشت تۆمەتباریان بەتۆمەتی چوار جۆری دزیکردن دەستگیرکردووە،
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا هەشت تۆمەتباریان بەتۆمەتی چوار جۆری دزیکردن دەستگیرکردووە، یەکێکیاندزیکردنبووە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر.
علی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانلەڕۆژانی چەژنی ڕەمەزاندا هەشت تۆمەتبار دەستگیر دەکات کەسێ لەتۆمەتباران چوار تاوانی دزیکردنیان بەیەکەوە ئەنجامداوە کەتاوانیدزیکردن لە کێڵگەی پەلەوەر و سێ باخی هاوڵاتیان لە گوندی گردەگۆزینەو گوندی صالح ئاغا .
ئاماژەی بەوەش کردووە، چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی دزینی ماتوورسکیل لەگەڕەکەکانی قەزای کەلار دەستگیرکراون . دەست بەسەر سێماتوورسکیلی دزراودا گیراوە.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارێکی تر بەتۆمەتی دزیکردن لەمارکێتێک دەستگیرکراوە و هەموو تۆمەتباران تەنها لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا تاوانیدزیکردنیان ئەنجامداوە و لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوە دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و لەئێستادا ڕاگیراون.
International News Agency Rudaw24