کۆمیسیۆن داوا دەکات هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دوابخرێت
کۆمیسیۆن داوا دەکات هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دوابخرێت
د. هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکانى سەر بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانىعێراق ڕایگەیاند: کۆمیسیۆن بە نووسراوى فەرمى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى ئاگاداکردووەتەوە، کە ناتوانن بۆ 6ـی تشرینى دووەمى2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبەرن و پێشنیازیان کردووە رۆژى هەڵبژاردنەکە بخرێتە 20ـی کانوونى یەکەمىئەمساڵ.
وتیشی، بۆ ئامادەکارى هەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆن پێویستى بە 10 مانگە بۆ ئەوەى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکاندا بکات بۆ چاپکردنىکاخەزى دەنگدان و مەشقکردن بە فەرمانبەرانى کۆمیسیۆن و تۆمارکردنى ناوى پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار لەبارەى وادەى هەڵبژاردنەوە بدات.
International News Agency Rudaw24