لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا کۆبونی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا کۆبونی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ڕاهێنانی بریکارەکانی خۆراک لەسەر دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەشێوەی ئەلیکترۆنیدەستیپێکردوە و لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا کۆبونی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی دەستیکردوە بە ڕاهێنانیبریکارەکانی خۆراک کە بە ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش بکەن و چەند وۆرک شۆپێکییان ڕێکخستوە لەگەڵ دابینکردنی سەرجەمپێداویستییە لۆجستییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێ ئەو پلانەی دانراوە گۆڕینی فۆڕمەکە بۆ ئەلیکترۆنی نابێت لە شەش مانگ داهاتو تێپەڕبکات و سەرجەم فۆڕمەکاغەزەکان نامێنن.
International News Agency Rudaw24