لە یادی هەردوو تاوان و مەرگەساتی بۆردوومانی قهڵادزێ و زانکۆی سلێمانی و یادی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ئەو شارە خۆڕاگرە سەریڕێز و وەفا بۆ شەهیدە نەمرەکان دادەنەوێنین،
لە یادی هەردوو تاوان و مەرگەساتی بۆردوومانی قهڵادزێ و زانکۆی سلێمانی و یادی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ئەو شارە خۆڕاگرە سەریڕێز و وەفا بۆ شەهیدە نەمرەکان دادەنەوێنین، یاد و یادەوەرییان بەرز ڕادەگرین.
بە داخەوە قەڵادزێی چەند جار شەهید هێشتا بە دەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت، خەڵکە تێکۆشەرەکەی دوای ئەو هەمووقوربانیدانە زۆر ناڕازی و نیگەرانن. ئەو شارە خۆڕاگرەی کە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بە چەکی ناپاڵم بۆردومان کرا و دواتریش خەڵکەکەیبە زۆرەملێ ڕاگوێزران و شارهکەش لهگهڵ زهویدا یهکسان کرا، هەق نییە ئێستاش بەم جۆرە فەرامۆش بکرێت و بە تەواوی ئاوەداننەکرێتەوە.
پێویستە حکومەتی فیدراڵی قهرهبووی مادی و مەعنەویی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیانلێکهوتووان بکاتەوە و حکومەتی هەرێمیشدەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بەو ناوچەیە بکات و داواکارییەکانی خەڵکەکەی جێبەجێ بکات تا چیتر لەوەزیاترقەڵادزێییەکان بێهێوا نەبن و ئەو گەنجانەش کە هێشتا لە شارەکەدا ماون، بڕیاری کۆچکردن نەدەن.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان