ئاریان ئیبراهیم، کە ئەمڕۆ لەکاتی لەحیمکردنی تانکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا لەناوچەی پیشەسازی کەلار گیانی لەدەستدا
ئاریان ئیبراهیم، کە ئەمڕۆ لەکاتی لەحیمکردنی تانکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا لەناوچەی پیشەسازی کەلار گیانی لەدەستدا
لەکاتی لەحیم کردن تەنکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیەوەو پیشەوەرێک گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی لەحیم کردنی تەنکی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیەوەولەئەنجامدا پیشەوەرەکە کەسەرقاڵی لەحیم کردنی تەنکێکە بوو بەناوی ( ئاریان ابراهیم محمود ) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی گەڕەکیشۆڕشی قەزای کەلار گیانی لەدەستداو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو دوو هاوڵاتی دیکە بەشێکی جەستەیان سوتاوە
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارچارەسەری پێویستیان بۆ بریندارەکان کراوەو بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون
International News Agency Rudaw24