دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی بوروندی
دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی بوروندی
کۆمیسیۆنی نیشتمانی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و بەرپرسێکی ئەمنی شەممە ڕایانگەیاند، ئالان گویلۆم بونیۆنی، سەرۆکوەزیرانی پێشوویبوروندی، کە چەند ڕۆژێکە لە دادگادا داواکراوە، دەستگیرکراوە.
لیژنەکە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، ڕۆژی شەممە سەردانێکیان کردووە بۆ دیدار لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئالان گیلۆمبونیۆنی و ئاماژەیان بەوە کردووە کە باری تەندروستی باش بووە و لە دوای دەستگیرکردنیەوە هیچ ئەشکەنجە و پێشێلکارییەکی دیکەیبەسەردا نەهاتووە.
ڕۆژی چوارشەممە، مارتن نیترێتیسی وەزیری ناوخۆی بوروندی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئالان گویۆن بونیۆنی لەلایەندەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوە و ئاماژەی بەوەدا کە چەندین گەڕان ئەنجامدراوە بەبێ ئەوەی بتوانرێت شوێنی ناوبراو بدۆزرێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسێکی ئەمنی ڕایگەیاندووە: لەڕاستیدا دەزگای هەواڵگری نیشتمانی زۆر بەخێرایی ژەنەڕاڵبونیۆنی دەستگیرکردووە.
بونیۆنی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠ ٢٠ ەوە سەرۆکی حکومەتە و لە ٧ی ئەیلولدا ئیڤاریست ندایشیمییە سەرۆک کۆماری لە پۆستەکەیدوورخستەوە و جێرڤی ندیراکوبوکا وەزیری ناوخۆی لە شوێنی ئەو دامەزراند.
International News Agency Rudaw24
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future