وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، پشت بە هیچ بۆچونێکی فەلەکناسی نابەسترێت،
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، پشت بە هیچ بۆچونێکی فەلەکناسی نابەسترێت، دەشڵێت، سەبی پێنجشەممە لیژنەی باڵای بینینیمانگ چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لەدوای نوێژی مەغریب لیژنەی باڵای بینینی مانگ و لیژنە فەرعییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چاودێریبینینی مانگ دەکەن و بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.
وتیشی، پشت بە هیچ بۆچونێک فەلەکناسی نابەسترێت، لە هەموو جیهانی ئیسلامی بە پێینی بینی مانگ بڕیار لەسەر رۆژی جەژن دەدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بینینیمانگ لە وڵاتانی عەرەبیدا ئەستەمە.