وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی بارانبارین ئێوارەی ئەمڕۆ هەیینی کۆتایی دێت
وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی بارانبارین ئێوارەی ئەمڕۆ هەیینی کۆتایی دێت
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلی بارانبارینەیماوەی چەند رۆژێکە ڕووی لەناوچە جیاجیاکان کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەیینی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هەبوونی کەمێک باران بارین لە کات و ناوچەیجیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان . پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ
سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت .پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تـــا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بەتۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی