ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو.
لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتیان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لەڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستیدیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.
بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future