وەزارەتی ناوخۆ: له‌دوای 21ـی ته‌مووزەوە هه‌ر چه‌کێک له‌لای هاووڵاتی بگیرێت ساڵێک تا سێ ساڵ ده‌ستگیر ده‌کرێت
وەزارەتی ناوخۆ: له‌دوای 21ـی ته‌مووزەوە هه‌ر چه‌کێک له‌لای هاووڵاتی بگیرێت ساڵێک تا سێ ساڵ ده‌ستگیر ده‌کرێت
هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، راگه‌یاند، دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی هاوشێوهیوهزارهتی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هێزه‌کانی ئاسایش، زێره‌ڤانی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، راسپێردراون که چه‌کی مۆڵهتداریش لایخۆیان رێکبخه‌نه‌وه، بۆ نموونه کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه چه‌ک نه‌به‌نه ماڵه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌دوای 21ـی 7، هه‌ر چه‌کێک له‌لای هاووڵاتییان بگیرێت، به‌پێی مادده‌ی 15 له خاڵی یه‌که‌م له یاسای چه‌ک مامهڵهیلهگهڵدا ده‌کرێت، که به‌لای که‌م ساڵێک تا سێ ساڵ ده‌ستگیرده‌کرێت و هه‌روه‌ها به دوو تا پێنج ملیۆن دیناریش سزا ده‌درێت.