قوباد تاڵەبانی گەیشتە ئەنقەرەیە
قوباد تاڵەبانی گەیشتە ئەنقەرەیە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە بەغداوە سەردانی ئەنقەرە پایتەختی تورکیای کردووە و بڕیارە لەگەل هاکان فیدانسەرۆکی دەگای هەواڵگری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی لە دوێنێوە چووەتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق و مۆتلو تۆکا جێگری سەرۆکیدەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کۆبوونەوە.
میدیاکانی یەکێتیی ئاماژەیان بەوەشکردووە هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە بەغداوە چووەتە ئەنقەرە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی وهەواڵگری بە تایبەت هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای میت و بەرپرسانی حکومی تورکیا لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن لەوانە:
پرسی کەوتنە خوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکە کە مانگی رابردوو لە بادینان کەوتنە خوارەوەو تورکیا یەکێتی بە هاوکاری یەپەگە تۆمەتبارکرد.
پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەرووی گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
پرسی پەلامارەکەی رۆژی هەینی رابردووی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
پرسی فایلی ئەمنی و بازرگانی نێوان تورکا و هەرێمی کوردستان بەتایبەت سنوری سلێمانی.