لە ناوچەی هەورامان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
لە سنوری گوندی بەڵخە لە ناوچەی هەورامان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە پزیشکی دادوەری هەڵەبجەیە و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە.
سێ گەنج بە مەبەستی هێنانەوەی گژوگیای بەهارە چونەتە دەشت و مینێک بە دوو لەو گەنجانەدا تەقیەوەتەوە.
دەستبەجێ یەکێک لە گەنجەکان لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان برینداربووە و تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٨ساڵدایە.
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە نزیکەی شەش مانگە هەوسەرگیری کردووە، بەڵام بریندارەکەیان هاوسەرگیری نەکردووە.