ڕۆژنامەنوسێک لە چیای پیرەمەگروون کەوتەخوارەو گیانی لەدەستدا
ڕۆژنامەنوسێک لە چیای پیرەمەگروون کەوتەخوارەو گیانی لەدەستدا
ئەحمەد عەلی، وێنەگری کەناڵی NRT لە چیای پیرەمەگروون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەکەدا لە چیای پیرەمەگروون روویداوە و بەهۆیەوە،وێنەگرەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەحمەد عەلی لەدایکبووی ساڵی 1978 و باوکی دوو منداڵە، ناوبراو لە ساڵی 2016ـەوە لە کەناڵی NRT وەک وێنەگر و کامێرامان وئامادەکاری بەرنامە کاری کردووە.