ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پارتی وەڵامی توندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە

پارتی وەڵامی توندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە
Rudaw24

پارتی وەڵامی توندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە

پارتی وەڵامی توندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە

 

ڕوونکردنەوەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئێوارەی ڕێکەوتی ٧ـی ٤ـی٢٠ ٢٣ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکردۆتەوە، کە بەداخەوە وەکو پیشەی هەمیشەییان وانە و عیبرەتیان لە مێژوو و بەکارهێنانیدەستەواژەکان وەرنەگرتووە و، گوایە ئەوەی ڕوویداوە بەهاوکاری کەمایەتییەکی ناو سەرکردایەتیی پارتی بووە!، ئەو دەستەواژەیەی، کە لەناوپارتیماندا بوونی نەبووە و ناشبێت، بەڵام ناحەقیان ناگرین چونکە لە چاو و حاڵی خۆیانەوە سەیر دەکەن و خەڵک دەبینن!، حەقیانە چونکەجاران کەمایەتییەک لەناو یەکێتی هەبوو، بەڵام ئێستا لە کەمایەتییەوە بووە بە یەک کەس، نەک دوو کەسیش!..

 

باشترە ئەو عەقڵیەتەی بڵاوکراوەکەیانی داڕشتووە زوو بەخۆیدا بچێتەوە نەک درەنگ، سەیرێکی دەڤەری سلێمانی، کە خۆیان پێی دەڵێنزۆنی سەوز و نەشیانتوانیوە سەوزی بکەن و، هەروەها ئاوڕێک لە کردەوەکانی خۆیان بدەنەوە و لۆژیکیانە باری سلێمانی و خەڵکە ئازیزەکەیلەبەرچاو بگرن و چیتر بەردی لەخۆیان گەورەتر هەڵنەگرن و باجەکەش خەڵکی ئەو دەڤەرە ئازیزە بیدات، ڕاشکاوانە دان بنێن بە هۆکارەکانیئەو ڕەوشە نالەبارەی بەسەر خۆیان و دەڤەری سلێمانی و بە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا هێناویانە و، چیتر خۆڵ نەکەنە چاویخۆیان و کادیر و جەماوەرەکەیان.

 

هەر کردەوەیەکی پێشێلکاری و بەزاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا شەرعیەکان شەرمەزار دەکەین و، پاراستنی ئارامی وئاسایشی وڵات و هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەمان دەزانین، قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات وقوربانیدانی گەلەکەمانە و نابێت هیچ کەس و لایەنێک ڕێگا بەخۆی بدات سەروەری و شەرعیەتی دامەزراوەکانی لاواز بکات و هەرێمیکوردستان بخاتە بەردەم مەترسییەوە

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ـی ٤ـی ٢٠ ٢٣

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو


1 ساڵ و 7 مانگ و 12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پارتی وەڵامی توندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە

پارتی وەڵامی توندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)