پێشەوا هەورامانی بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین ئاست کە خەڵکی شار‌و دانیشتوانەکەی باجی هەڵە و کەتنی چەند کەسێکی له یاسالاده‌رده‌ده‌ن
پێشەوا هەورامانی
بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین ئاست کە خەڵکی شار‌و دانیشتوانەکەی باجی هەڵە و کەتنی چەند کەسێکی له یاسالاده‌رده‌ده‌ن
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بارودۆخی سلێمانیخەریکە دەگاتە خراپترین ئاست کە خەڵکی شار‌و دانیشتوانەکەی باجی هەڵە و کەتنی چەند کەسێکی له یاسالاده‌ر ده‌ده‌ن".
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەو راگەیەندراوەدا نووسیویەتی: "ئەم دۆخەی به‌سه‌ر ئه‌و سنووره وخه‌ڵکه ئازیزه‌که‌ی هاتووه به‌رهه‌می ئەم تاقمە خۆسه‌پێنه‌یه و بێ ره‌چاوکردنی دۆخی هاووڵاتیان و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنیئه‌زموونه‌که‌مان له ده‌ستپێکی ئه‌م کابینه‌یەی حکومه‌ته‌وه هه‌وڵی له‌باربردنی هه‌وڵه‌کانی چاکسازی ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن کاره نه‌شیاو ونایاساییه‌کانیان درێژه پێبده‌ن به له‌مپه‌ر دروستکردن له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیران
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بێ وچانانەیان، به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لە بابەتی تیرۆر و تۆقاندن وراونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە رێگای نەشیاو لەسەر شانیتەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لە کۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان".
راشیگەیاندووە: "ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ راگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کەبە سپۆنسەری حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد تاڵه‌بانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی ناپابەند و بێ دیسپلینیحکومەتە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 7/4/2023، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەریفڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش ژمارەیەک لە میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند: " مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیسووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە".
رۆژی 4/4/2023، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیبەوەکردووە: " بەهۆی زۆربوونی چالاکییەکانی پەکەکە گەشتە ئاسمانییه‌کان بۆ سلێمانی راگیراون".
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو