چالاکوانانی کەشوهەوا لە بزووتنەوەی "نەوەی دوایین" پلانیگشتگیرترین چالاکییەکانیان دادەڕێژن، بەو پێیەی بەنیازن پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخەن
ڕۆژنامەی Welt am Sonntag وێڵت ئام سۆنتاگی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، چالاکوانانی کەشوهەوا لە بزووتنەوەی "نەوەی دوایین" پلانیگشتگیرترین چالاکییەکانیان دادەڕێژن، بەو پێیەی بەنیازن پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخەن
ڕۆژنامەکە بە گێڕانەوە لە چاتی ناوخۆیی چالاکوانانی ژینگەپارێزی ئاماژەی بەوەشکردووە، "چالاکوانان پلانیان هەیە، لەنێو زۆر شتدا، لەڕێگەی چەند ڕێوشوێنێکی گەمارۆدان، بەرلینی پایتەخت ئیفلیج بکەن، کە لە 19ی نیسانەوە دەستپێدەکات، ڕێپێوانەکەش بۆ سەر پایتەخت بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت". بە گشتی."
وە لە زانیارییەکانی ڕۆژنامەکەدا هاتووە کە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی "گەمارۆی بەرلین"، بزووتنەوەی "نەوەی دوایین" ڕۆژانە ١٦٠ کەسبەکرێ دەگرێت.
لەم پێوەندییەدا زیاتر لە ٦٥٠ لایەنگرانی "دوایین نەوەی" نیازی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدانی مەدەنی لە بەرلین ڕاگەیاندووە، کە لەناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی "بزووتنەوە" بڵاوکراونەتەوە.
جگە لە داخستنی ڕێگاوبانەکانی ئەو شارە، لایەنگرانی "بزووتنەوە" بەنیازن کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ڕێکبخەن و بڕیارە ئەو ڕێوشوێنانەبەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە جێبەجێ بکرێن، بەوەی دەزانن کە ڕێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو