سەبارەت بە لێپێچینەوە لە ترەمپ: کۆنگرێس لێپرسینەوە لە داواکاری گشتی مانهاتن دەکات لەسەر تۆمەتە سیاسییەکان
سەبارەت بە لێپێچینەوە لە ترەمپ: کۆنگرێس لێپرسینەوە لە داواکاری گشتی مانهاتن دەکات لەسەر تۆمەتە سیاسییەکان
کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێی وایە ئەلڤین براگ داواکاری گشتی مانهاتن هەوڵدەدات دەستوەردان لە پرۆسەیدیموکراسی بکات بە تۆمارکردنی تۆمەتی سیاسی لە دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر کیڤن مەکارتی نووسیویەتی: ئەلڤین براگ هەوڵدەدات دەستوەردان لە پرۆسەی دیموکراسیمان بکات بەبانگەشەکردن بۆ یاسای فیدراڵی بۆ هێنانەدی تۆمەتی سیاسیکراو لە دژی سەرۆک ترامپ، دان بەوەدا دەنێت کە پارەی فیدراڵیبەکاردەهێنێت، لە هەمان کاتدا دەڵێت نوێنەرانی خەڵک لە کۆنگرێسدا کەمییان هەیە دەسەڵاتی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لەم مەسخەرەیە”.
مەکارسی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە نییە. کۆنگرێس لێپرسینەوە لە پراگ دەکات لە پڕچەککردنی پرۆسەی دادپەروەری فیدراڵی".
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو