لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بەگەرمی پێشوازی لەرێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەم
لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بەگەرمی پێشوازی لەرێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەم
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بە گەرمی پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەم لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم، ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوامهەوڵمان بۆ دەدا و بانگەشەمان بۆ دەکرد، فشارمان دەکرد لە پێناو چارەسەرکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و دابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و تیمی حکومەتی ئەوکاتی پارتی و یەکێتیی بەربەستیان درووستدەکرد وجدی نەبوون بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە، خۆشبەختانە ئەمرۆ ئەو هەوڵانە هاتنە بەرهەم، دواجار ئەمرۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی عێراق رێککەوتن، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم،
دەستخۆشی لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەم کە بڕیارە دروستەکەیاندا،بۆیە پێویستە هەمووان دەستخۆشی لە هەموو کارێکی باش بکەین، ئەم رێککەوتنە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و گرنگی خۆی هەیە ودەبێتە بەردی بناغەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستوردا، داهاتی نەوت زیاتر دەبێت،شەرعیەتی یاسایی فرۆشتنی نەوت زیاتر دەکات، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە بێ هیچ ترس و دڵەراوکێییەک دەتوانن بەشداربن لە پرۆسەیدەرهێنانی نەوت لە کوردستان، هەرچەندە رێککەوتنەکە کاتییە، بەڵام دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، هیوادارمهەردوولا بە بایەخەوە ناوەرۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێبکەن و پێوەی پابەندبن، هەنگاوێکیش بێت بەرەو رێککەوتنی کۆتایی و درێژخایەن لەنێوان هەردوولادا.
چەندین ساڵە فرۆشتنی نەوت بۆتە نەهامەتی بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو لەچوارچێوەی ئەم رێکەوتنەدا نەوت ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی،هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کار بۆ گەڕانەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەران بکات و متمانە دروستبێتەوە لە نێوان خەڵک و فەرمانبەران لەگەڵ حکومەتدا، هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بدرێت و ژیانێکی شایستە بۆهاووڵاتیان و گەنجانی هەرێمەکەمان دابین بکرێت.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو