ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەناوبانگی جلوبەرگ لە بەنگلادیش کەوتەوە
ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەناوبانگی جلوبەرگ لە بەنگلادیش کەوتەوە
ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی جلوبەرگی بەناوبانگ لە داکای پایتەختی بەنگلادیش کەوتەوە و سەدان ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنیڕووداوەکە بۆ ئەوەی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بدەن، بەبێ ئەوەی دەستبەجێ هەواڵی زیانی گیانی لە ئاگرەکەدا هەبێت
کەناڵی نیوز ئاسیا، لە بولیتنەکەیدا بە زمانی ئینگلیزی، لە زاری خاوەن دوکانەکان و بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە بڵاویکردەوە، بازاڕی بۆنگۆ وسێ ناوچەی بازرگانی تەنیشت یەکتر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گەورەکە نزیکەی تەواو لەناوچوون.
لە بەرامبەردا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە، ڕەقیب ئیسلام، ڕایگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی 600 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵیکۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆی بەنگلادیش کەوتەوە.
لای خۆیەوە وتەبێژی سەربازی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی بەشداری لە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەداکردووە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو