ژمارەی بریندارانی تەقینەوەی کافێی سانت پترسبۆرگ بۆ ٣٢ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی بریندارانی تەقینەوەی کافێی سانت پترسبۆرگ بۆ ٣٢ کەس بەرزبووەوە
وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا بڵاویکردەوە، ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکە کە لە کافێیەک لە شاری سان پترسبۆرگ ڕوویدا و بەهۆیەوەڤلادلین تاتارسکی پەیامنێری جەنگ کوژرا، بۆ ٣٢ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠ کەسیان باری تەندروستییان سەختە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەپێی داتاکان، لە ڕووداوێکدا لە کافێیەک لە سانت پترسبۆرگ، ٣٢ کەسبرینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە".
دوێنێ یەکشەممە، تەقینەوەیەک لە کافێی "ستریت بار" کە دەکەوێتە بینای ژمارە ٢٥ لە شەقامی یونیڤێرسیسکایا نابێرێژنایا لە ناوەندیشارەکە ڕوویدا و کەسێک کوژرا کە دەرکەوت پەیامنێری سەربازی ڤلادلین تاتارسکی بوو.
سەرچاوەکان بە ئاژانسی "نۆڤۆستی"یان ڕاگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو تەقەمەنییە لەلایەن سەردانکەرێکەوە هێنرابێت بۆ کافێیەکە،گومان دەکرێت دیارییەک بووبێت لە شێوەی پەیکەرێکی بچووکدا، هەروەها پێدەچێت بۆمبەکە لەناوەوە بووبێت.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو