ڕاستی ڕوودای شەرەتەقەکەی ئەمرۆی سلێمانی
راستی روودای شەرەتەقەکەی ئەمرۆی سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەنێوان چەند پاسەوانێکی (هاوڕێ مەلا ستار) پەڕلەمانتاری یەکێتی و پاسەوانەکانی شارینیشتەجێبوونی دایک لە سلێمانی روویدا لەئەنجامدا دوو پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە
سەرەتا میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پاسەوانەکانی شاری دایک بە مەبەست تەقەیان لە پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار کردوە و هاوڕێ مەلا ستاریش ئاماژەی بەوەکرد هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە و تەنها لەبەر ئەوە تەقە لە پاسەوانەکانی کراوە، چوونکە چەندمانگێکە دەستی بۆ دۆسیەی نیشتەجێکردن و کۆمپانیاکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بردوە و چەند گەندەڵیەکی ئاشکرا کردوە ،یەکێک لەو کەسانە خاوەنی پرۆژەی شاری دایک یەکێکە لەو کەسانەی لە پڕۆژەکەیدا گەندەڵی زۆری کردوە .
بەڵام دواتر سامان حاجی فایق خاوەنی پڕۆژەی شاری دایک بە میدیاکانی راگەیاند کە پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار هەڵیانکوتاوەتەسەری و ویستویانە بیڕفێنن و ئەوانیش بەرگرییان لەخۆیان کردوە .
سامان حاجی فایق ئەوەشی خستەڕوو هاوڕێ مەلا ستار چەند جار فشاری لەسەر دروست کردون کە شوقەیەکی بەنرخێکی تەواو هەرزانو نرخێکی رەمزی پێ بدات ، بەڵام ئەوان رازی نەبوون بۆیە لەوکاتەوە هاوڕێ مەلا ستار چەندین جار پاسەوانەکانی ناردوەتە سەری و داوایسەرانەی لێکردوون .
سامان حاجی علی ئەوەشی وت ئەمە چەندین جارە پاسەوانەکانی هاوڕێ مەلا ستار هەڕەشەیان لێدەکەن و دەیەوێت بەزۆر شوقەیەکی لەشاری دایک پێ بدرێت .
هاوڕێ مەلا ستار پەڕلەمانتاری یەکێتیە لە پەڕلەمانی کوردستان و زاوای مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکێتی و ئاوەڵزاوای بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیە
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو