بەریتانیا بە نیازە ڕێگری لە ئێران بکات لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی
بەگوێرەی بەشێکی بڵاوکراوەی وتارێکی جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بەریتانیا بەنیازە لەگەڵ هاوبەشەکانیدا کاربکات بۆڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
لە وتارەکەدا کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە میانەی چالاکییەکانی "دیالۆگی مەنەما" لە بەحرەین لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێشکەشبکرێت، کە بەشێکی لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە کە "بریتانیا بەنیازە لەگەڵ هاوڕێکانمان کاربکات بۆئەوەی". ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانی ئێران، ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی جۆرە ئاساییەکانی چەک و ڕێگریکردن لە ڕێژیم لەخاوەندارێتی تواناکانی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کلیڤەرلی، "بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ پێشکەوتنی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە لەوەی پێشتر هەیبووە و ئەمەشهەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ناوچەکە".
لە نامەکەی کلێرلیدا ئێران تۆمەتبارکردنی ئێران بە "دابینکردنی چەک بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەی لە ململانێکانی ئۆکرانیادا بەکاریبهێنێت"،وەزیری بەریتانیا بە "پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی زانی کە بووە هۆی هەڵاوسانی بازاڕی وزە و زیانیبە ئاسایشی خۆراکی نێودەوڵەتی گەیاند". ."
پێشبینیش دەکرێت وەزیری بەریتانیا لە بەحرەینەوە بۆ قەتەر گەشت بکات و یارییەکانی تۆپی پێی مۆندیالیش لە ڕۆژی یەکشەممەدەستپێدەکات و لە ٢١ی ئەم مانگەدا بەشداریی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران بکات.