ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پادشای کۆکاین پابلۆ ئیسکۆبار، لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت

پادشای کۆکاین پابلۆ ئیسکۆبار، لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت
ڕەحیم هەورامی

پادشای کۆکاین پابلۆ ئیسکۆبار، لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت

پادشای کۆکاین پابلۆ ئیسکۆبار، لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت

بە فەرمانی ئیسکۆبار ٦٥٧ ئەفسەری پۆلیس دەکوژرێت

 

ئیسکۆبار لە بنەماڵەیەکی هەژارو جوتیاردا  لەدایک

بووە، هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە توانای بازرگانی خۆی نیشانداوە.  لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری تاوانکاریکردووە .

 

دەستی کردوە دزینی ئۆتۆمبێل و قاچاخچێتی  مادەهۆشبەرەکان بۆیە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەشداری لە بەرهەمهێنانو بەبازاڕکردنی  کۆکاین لە دەرەوەی وڵات کردووە.

 

  ئیسکۆبار  گروپێکی پێکهێنا، بوو کە چالاکییەکانی کۆکاینی لە بەرهەمهێنانەوە تا بەکارهێنان قۆرخ دەکرد، و زیاتر لە 80%ی بەرهەمیجیهانیی و . 75%ی بازاڕی دەرمانی . بۆ  ئەمریکا دابین دەکرد .

 

لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت، بەمەش ببێتە بەهێزترین پیاوی مافیای کۆڵۆمبیا.  سامانێکی گەورەیهەبوو کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠  ملیار دۆلاردا خەمڵێندراوە (یەکسانە بە نزیکەی ٥٤ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠ ١٦)، دا ئەمەش وایکردووە کەبەپێی (گۆڤاری فۆربێس ) بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەسەریەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بێت.

 

لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئیسکۆبار هەوڵیدا وێنەی خۆی پۆلیش بکات بە ئەنجامدانی کاری خێرخوازی، هەروەها چوونەناو سیاسەتەوە.

 

لە ساڵی ١٩٨٢ کورسییەکی لە ژووری نوێنەرانی کۆڵۆمبیا وەرگرت بە بیانوی ئەوەوە لەو ڕێگەیەوە ئەیەوێت خزمەت بە خەڵک بکات  بۆیەهەستا بە  دروستکردنی خانوو و یاریگای تۆپی پێ لە ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیا.

 

بەم شێوەیە ناوبانگێکی زۆری لە نێو دانیشتوانی ئەو شارانەدا بەدەستهێنا کە زۆر سەردانی دەکردن.

 

  لە ساڵی ١٩٨٣ بە بڕیاری  ڕاستەوخۆی وەزیری داد ڕۆدر یگۆ  لارا کورسییەکەی لەدەستدا،

 

دوای ئەوەی زۆربەی ڕۆژنامەکان چەندین بڵاوکراوەیان لەسەر کارە نایاساییەکانی بڵاوکردەوە.

 

بەڵام بەداخەوە لە دوای چەند مانگێک، ئەو دادوەرەو ئەوکەسانەی کە کارە نایاساییەکانی ئاشکراکرد بە فەرمانی ڕاستەوخۆی پابلۆئیسکۆبار کوژران.

 

لە ساڵی 1985 بازرگانی مادەی هۆشبەر و کارتێلەکان لە کۆڵۆمبیا گەشەیان کرد و شەڕی دژی حکومەت دەست پێکرد و نیگەرانیسەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی کۆڵۆمبیا لێکەوتەوە .

 

چوونکە سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و  بەڵێنیدا  بەرەنگاربوونەوەی ئەوان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ببێتەوەو  ڕادەستی ئەمریکابکاتەوە.

 

دوای دوو هەوڵی دانوستان و ڕفاندن و تیرۆرکردنی هەڵبژێردراوی دادوەر و بەرپرسانی گشتی، کارتێلی مێدێلین لە ساڵی ١٩٨٩ بەسەرۆکایەتی ئیسکۆبار شەڕی تەواوەتی دژی دەوڵەت ڕاگەیاند.

 

وە  تۆڕێکی بە فراوانی بکوژە دڵسۆزەکانی خۆی ڕێکخست و پشتیوانی دارایی لێ کردن ، هەتا  کەسایەتییە سەرەکییەکانی دامودەزگانەتەوەییەکانیان بکوژن و هەستن بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شارە سەرەکییەکانی وڵاتدا .

 

و دەست بکەن کردەوەی تیرۆریستی بێ جیاوازی و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک بۆیە بەوکارەی ناسەقامگیرییان لە ووڵات کرد و دەسەڵاتیانهێنایە سەر ئەژنۆ.

 

لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی بیستەمدا بوو بە تاوانباری سەرەکی تیرۆر .  چونکە دەستی لە تیرۆرکردنی ٦٥٧ ئەفسەری پۆلیس لە نێوانساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣، دا هەبووە.

 

دوای دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی لە ساڵی 1991، کە دەستورێکی نوێی بە کۆڵۆمبیا بەخشی کە ڕادەستکردنەوەی هاووڵاتییان بەئەمریکا قەدەغە دەکات،

ئیسکۆبار بڕیاریدا خۆی بخاتە بەردەم دادگا بەو مەرجەی لە زیندانی کۆلۆمبیالوکس "لا کات دراڵ" ڕابگیرێت.  بەڵام ئەمەش چارەسەرنەبوو .

چوونکە دوای ئەوەی کە سەلمێندرا کە هێشتا لە پشت مێزی دادگادا تاوان ئەنجام دەدات،

 

بۆیە حکومەت بڕیاریدا بیگوازێتەوە بۆ زیندانێکی ئاسایی، دوای ئەوە ئیسکۆبار پلانی هەڵهاتنی داڕشت، و سوودی لە پشتی زیندانەکەوەرگرت کە بێ چاودێری بوو،

ئەوەش بوو یەکێک لە شەرمەزارترین حاڵەتەکانی دەسەڵاتی زیندان لە وڵاتدا.

 

لە دوای هەڵاتنی،

حکومەت "بلۆکی گەڕان"ی پێکهێنا بۆ دەستگیرکردنی، دوای 17 مانگ بەدواداچوونی چڕ، نزیکبوونەوە لە دەستگیرکردنی، بەڵام هەوڵیدا لەسەربانەکانی شاریمێدێ لینهەڵبێت، بۆیە تەقەی لێکرا و..کوژرا،

 

ئا: ڕەحیم هەورامی


1 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پادشای کۆکاین پابلۆ ئیسکۆبار، لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت

پادشای کۆکاین پابلۆ ئیسکۆبار، لە ماوەی دە ساڵدا توانی ئیمپراتۆریەتی تاوانکارییەکەی بچەسپێنێت

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)