هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەڵێت ئێمه نازانین له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه
هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەڵێت ئێمه نازانین له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه
رزگار حاجی حه‌مه سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاند" بۆدیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پرس به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌کراوه، پاشان گه‌ر کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن واده‌ی به‌سه‌رچووبێت و یاسایهه‌ڵبژاردن هه‌موار نه‌کرابێته‌وه، هه‌ڵبژاردن چۆن ئه‌نجام ده‌درێت".
وتیشی" له‌کاتێکدا واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه، لایه‌نه‌کان سه‌رقاڵی گفتووگۆ و دانوستان بوون له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن،ئێمه نازانین له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه".
دوێنێ یەکشەممە سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠ ٢٣ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دیاریکرد،هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیشی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی کاری پێویست بۆ ئاماده‌کارییەکانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو