پسوڵەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەلیکترۆنی
پسوڵەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەلیکترۆنی
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بۆبەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، لە دهۆک یەکەم کۆبونەوەمان کردووە و بەم نزیکانە دەست بەئامادەسازی دەکرێت،ئەویش بەهاوکاریی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی فیدراڵ."
ڕاشیگەیاند، پڕۆسەکە لە دهۆک دەست پێدەکات، وتیشی: "بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراک لە دهۆک بکرێتە کارتی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ بەڕێوەبەریبازرگانیی ناوخۆ و بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی دهۆک و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانییعێراق و ستافی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کۆبوونەوەمان کردووە و هەنگاوەکانی دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیەمان گفتوگۆ کردووە و پلانیگونجاو داندراوە و لەنزیکترین کاتدا دەستی پێدەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد: "پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی کارتی بەشەخۆراک یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی، کە بەهۆیەوە وەزارەتی بازرگانی هەوڵدەدات لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێی بکات،
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو