‎تێچووی دووبارە دروستکردنەوەی خانووە رووخاوەکە و نۆژەنکردنەوەی هەموو خانووە زیانلێکەوتووەکانی تری رووداوە دڵتەزێنەکەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە تێچووی دووبارە دروستکردنەوەی خانووە رووخاوەکە ونۆژەنکردنەوەی هەموو خانووە زیانلێکەوتووەکانی تری رووداوە دڵتەزێنەکەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت.
هەر بریندارێکی رووداوەکەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەرکی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر وتێچووەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.
بافڵ تاڵەبانی بڕیاریشیداوە بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو رێکارەکانی تری ئەم ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاوڵاتییانەشقەرەبوو بکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان پێگەیشتووە. تەواوی نوێنەرە تایبەتەکانی خۆشی راسپاردووە لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان ویەکە ئیدارییەکان هەماهەنگ بن لەپێناو دابینیکردنی پێداویستییەکانیان.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان