هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەیچەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەیچەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا
دەقی ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری کوردستان
شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر: 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەیکەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆریEurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوەبەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو