ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لێدوانی به‌رپرسان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری سلێمانی

لێدوانی به‌رپرسان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری سلێمانی
ڕووداو 24

دوای ته‌قینه‌وه‌، ڕووداوه‌ دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی، به‌رپرسانی هاتنه‌ ده‌نگ و وته‌ی خۆیان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ بڵاوکرده‌وه‌

ڕاگەیاندراو: سەرۆکی حکومەت مه‌‌‌سرور بارزانی،  بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات
بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ هۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەهانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و هەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت .
 
نێچیرڤان بارزانی : ‏بیر و دڵم لای خێزان و که‌‌‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی ئیمشه‌‌‌وی سلێمانییه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشییان لێده‌‌‌که‌‌‌م، هاوخه‌‌‌میانم. خوای مه‌‌‌زن گیانی قوربانیان به‌‌‌ به‌‌‌زه‌‌‌یی و میهره‌‌‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌‌‌وایی به‌‌‌ هه‌‌‌مووان ببه‌‌‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ برینداران ده‌‌‌خوازم.
 
 
 
 
قوباد تاڵەبانی: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ زیانلێکەوتووانی رووداوەکەی ئەمشەوی سلێمانی
‎قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی رووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی سلێمانی دەردەبڕێت و بەڕێوەبەراتی تەندروستی سلێمانی و تیمە فریاگوزارییەکانی راسپارد هەموو کارێکی پێویست بکەن.
‎هەروەها قوباد تاڵەبانی ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ زیانلێکەوتووانی رووداوەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەربڕی.
‎بەپێی زانیارییەکانی وێستگەش، قوبادتاڵەبانی نوسینگەکەی ڕاسپاردووە کە ئامادەکاری بۆ زیاتر بۆ بریندارەکان بکرێت، هەروەها هەموو ئامادەکارییەکیش بۆ پرسەی قوربانیەکان بکەن
 
 
 
 
‎بافڵ تاڵەبانی : دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسو کارو قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی سلێمانییە
‎خۆمان بەهاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین
‎هاوسۆزی خانەوادە بەڕێزەکانیانن
 
 
 
شاسوار عەبدولواحید تیمی ئەندازیاریی نەوەی نوێی راسپاردوە و چەندین تادانۆی گەورە دەگەێننە جێی روداوەکەی ئەمشەوی سلێمانی بۆ بەرزکردنەوە سەقف و پاشماوەی بینا روخاوەکە و رزگارکردنی ئەوانەی کە لە ژێر ئەو بینایەدان. (چونکە بە تادانۆ و بەو ئامێرە گەورانە ئەگەرەکانی رزگارکردنی زیانلێکەوتووان زیاتر دەبێ
‎هەروەها رایگەیاندوە کە دڵ و گیانمان لەگەل کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکانە و ئەوەی پێمان بکرێت درێخی ناکەین.
‎شاسوار عەبدولواحید
‎دڵ و گیانمان لەگەل کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکانە و ئەوەی پێمان بکرێت درێخی ناکەین.
 
 
 
د. بەرهەم ساڵح : "بە داخم بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئەمشەو لە سلێمانی، و دڵگرانم بۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان. خوای گەورە قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری کەسوکار و دۆستانیان بداتەوە، و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".
 
 
‎ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە
‎ئاشکرایە لای هەمووان کە لەئێستادا ڕووداوێکی نەخوازراو لە شاری سلێمانی روویداوە بەهۆی تەقینی تانکی غاز کە بەداخەوە زیانی گیانی تیادا روویداوەو ژمارەیەک خانوو بەهۆیەوە رووخاون.
‎وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم تیمەکانمان بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وەک تایبەتمەندی خۆیان لە شوێنی رووداوەکەن وە لەو ڕێگایانەی لە نزیک نەخۆشخانەی شار وە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بڵاوەیان پێکراوە.
‎وەک هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێز دەکەین کە ئوتومبیلەکانیان دوور بخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە وەلە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئوتومبیلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگووزارییەکان و ئوتومبیلەکانی ئامبوڵانس دروست نەبێت
 
 

2 ساڵ و 6 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدوانی به‌رپرسان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری سلێمانی

لێدوانی به‌رپرسان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری سلێمانی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)