بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە کەناراوەکانی ماداگاسکار ٢٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە کەناراوەکانی ماداگاسکار ٢٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ دووشەممە، بەلەمێک لە کەناراوەکانی کۆماری ماداگاسکار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا نوقم بوو، ٢٢ کۆچبەر گیانیانلەدەستدا.
بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی شاری ماداگاسکار - بەگوێرەی کەناڵی هەواڵی (فەرەنسا 24)- کە 23 کەس ڕزگارکراون، و هێشتا گەڕانەکەبەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەلەمەکە کە ٤٧ کەسی هەڵگرتبوو، لە دەریادا لە کەناراوەکانی ماداگاسکار وەرگەڕاوە و ئاماژەیانبەوە کردووە کە بەلەمەکە لە ڕێگادا بووە بۆ دوورگەی مایۆت، کە سەر خاکی دەرەوەی فەرەنسایە.
جێگای سەرنجە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتڕاستی کردەوە کە پشتیوانی وهاوکاری پێشکەش بە نزیکەی 7 هەزار کەس دەکرێت کە بەهۆی زریانی "فرێدی" کە لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ماداگاسکار گرتەوە، لەماڵ و حاڵی خۆیان لە ماداگاسکار چۆڵکراون.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە خۆراک دابینکراوە، بەڕێوەبردنی کەمپەکان و کەرەستەی پەیوەندییە فریاگوزاریەکاندابینکراون، هەروەها پێداویستی خۆراکی لە ناوەندە تەندروستییەکان پڕکراونەتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە،ئاماژەی بەوەشکرد کە کار لەسەر هەڵسەنگاندنەکان بەردەوامە بۆ دیاریکردنی تەواوی زیانەکان و وەڵامی پێویست لە ماداگاسکارەوە.
دەسەڵاتدارانی ماداگاسکار گیانلەدەستدانی 4 کەسیان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی زریانی فرێدی، کە لە قۆناغی ئێستادا وڵاتەکەی دەگرێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە زریانەکە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە، لەگەڵ بای بەهێز کە تاڕادەیەک کەم بووەتەوە، بەپێی فەرمانگەینیشتمانیی مەترسی و بەڕێوەبردنی کارەسات.
وە فەرمانگەی نیشتمانی ڕایگەیاند کە "4 کەس کوژراون، و 16,660 کەسی دیکە زیانیان بەرکەوتووە"، لە ژمارەیەکی سەرەتاییدا.
نزیکەی ٣٣٠ ٠ ماڵ لافاویان لێ کەوتووە و نزیکەی بە هەمان شێوەش زیانیان بەرکەوتووە. زیاتر لە 11 هەزار کەس ئاوارە بوون و زۆربەیانپەنایان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی فریاگوزاری دۆزیوەتەوە.
ئا: بنار سەلیم بابکر