ئەژی ئەمین بەپرسی پێشووی دەزگای زانیاری پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردووەتەوە
ئەژی ئەمین بەپرسی پێشووی دەزگای زانیاری پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردووەتەوە
ئەژی ئەمین . هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە دەبێت لە ئاستی بەرپرسیارێتی و گۆڕانکارییەکاندابن و لە ڕاستای ئەو گۆڕانکاریانەدادۆست و دوژمن و چەتە و قاچاخچی و تاوانباران و لەیاسا دەرچووان بناسن
ئەژی ئەمین بەپرسی پێشووی دەزگای زانیاری یەکێتی خۆی وەک یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ناساندووە وپەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردووەتەوە.
دەقی پەیامەکەی ئەژی ئەمین
ساڵێک لەمەوبەر تاقمێکى لەیاسا دەرچوو دوور لە هەموو بەها ئەخلاقییەکان و ڕێکارە یاساییەکان، دواى چەند ڕۆژێک لە هەوڵىشکستخواردوو و دانوستانى درۆینە، لەدواجاردا بەترس و لەرزەوە پەلامارى بارەگاى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/زانیارییاندا. کە یەکێک لەهەستیارترین دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەو پەلامارە لەبەرئەنجامى گەلەکۆمەیەکى هەرێمییدا بوو بۆ پچڕاندنى پەیوەندییەکانى یەکێتیى نیشتمانیى و دەڤەرى سلێمانى لەگەڵ دونیاىدەرەوەو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.
ئێمە لەو ڕۆژەدا لەپێناوى بەرژەوەندییە باڵاکانى گەلەکەمان نەمانویست ڕووبەڕوو بوونەوەى چەکدارى لەبەرامبەر ئەو تاقمە ڕووبدات، خوێنىپێشمەرگە و کادیرێک لەلاى ئێمە زۆر گرنگتربوو لە پۆست و پلەوپایە. بەڵام ئەو پەلامار و دەستدرێژییە بۆسەر دامودەزگایەکى ئەمنىهەستیارى ناوچەکە وەک دەبینن بووە سەرەتاى زنجیرەیەک دەستدرێژى بۆسەر دامودەزگا فەرمییەکانى دیکەى حکومەت و ئاسایش وئارامی ناوچەکە و موڵک و ماڵی هاوڵاتیان.
هاوکات یەکەم قۆناغى زنجیرەیەک بوو لە تیرۆر و تۆقاندن و تاڵانى و دەستدرێژى و دەرکردنى بازرگان و پیشەوەران و خوێندەوار ودامودەزگا میدیاییەکان و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانى دەڤەرەکە.
ئەو تاقمەى دەستدێژییەکەیان ئەنجامدا هیچ بەها و رەوشتێک لە مام فێرنەبوون و هەرگیزیش فێرنابن، هەمیشە کەسانى دڵسۆز و خەمخۆرىدەڤەرەکەى خۆیان ڕاوەدوو دەنێن و دەبنە گوێقوڵاخ و بەکرێگیراوى ئەوانی دیکە.
لەئێستاشدا چەند کەسێکى نەفس نزمیان بەرداوەتە گیانى کادیرە دڵسۆزەکانى دەزگاکە، کە هەموو کاریان بووەتە خزمەتکارى پیلان وتیرۆرو تۆقاندنەکان کە لەلایەن دارودەستەى دەباشانەوە نەخشەڕێگاى بۆدەکێشرێت، هەموو کارێک دەکەن دژ بە ئەزموونەکە و ئەنجومەنىئاسایشى هەرێمى کوردستان. ئەم دۆخەش نیگەرانى قووڵى دروستکردووە لەلاى زۆرینەى زۆرى کادیرانى دەزگاى زانیارى.
دەزگاى زانیارى کە سەرەتا بە فەرمان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مام جەلال دامەزرا، و دڵسۆزترین کادیرانی یەکێتی خزمەتیانتێدا دەکرد، رۆڵی گەورەی لە پاراستنی سەقامگیری کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەبوو.
خەڵکی کادیرو سەربازە ونەکانی ئەو دەزگایەى هەر نەدەناسین، بەڵام شەو و ڕۆژ لەپێناوى ئامانجە باڵاکانى گەلەکەمان تێدەکۆشان. کەچیئێستا وا بۆ ساڵێک دەچێت ئەو دەزگایە داردەستى چەند تاقم و مافیایەکە بۆ مافیاگەرى و قاچاغچێتی و تیرۆری هاوڕێ و هاوسەنگەرانیرێبازی راستەقینەی مام و لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و سەقامگیری و ئەزموونەکەی بەکاری دەهێنن و بەتایبەت دۆخىئەمنى سلێمانى و ئاسایشی ناوخۆی ئەو دەڤەرە و هەر بەو هۆیەشەوە ناوخۆی یەکێتیش ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت.
ئەو تاقمەى لەو ناوچەیەیە تەنها بۆ گیانى هاووڵاتیان پاڵەوانن و لەبەرامەر دەستدرێژى و پەلامار و دەستێوەردانى دەرەکى بێدەنگ وهاوکارن و زۆربەى کات هەرخۆیان ڕێکخەرى ئەو دەستدرێژیانەن. بانکەکانى سلێمانى تاڵان و فەرهود دەکرێن و دۆلارەکانى ڕەوانەی ئەملاو ئەولا دەکرێن و ئەگەر کەسێکیش بێتەسەر شەقام و داواى مافى خۆى بکات، ئەوا مولازم موحسین ئاسا ئامادەن.
هەر بۆیە ئێمە هەموو لایەک بەرامبەر بەم دۆخە بەرپرسیار دەبینین و بەڵێن دەدەین دەزگاکە لە جاران بەهێزتر بکەینەوەو بیخەینەوەسەر ڕێگاىدروستى خۆى و بەردەام بین لە خزمەتکردنی ئاسایش و ئارامی و شکۆی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
داواش دەکەین کۆمەڵانی خەڵکى کوردستان هاوکارو پشتیوانی هەموو دامەزراوە فەرمی و شەرعییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمیکوردستان بن و چاوەڕوانی گۆڕانکاریی گەورە و پوچەڵکردنەوەى هەموو پلانەکان بن و هەر لەم ئاڕاستەیەشدا بەڵێنی ئەوە بە خەڵکی خۆمانو کادیرە دڵسۆزەکانی ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان دەدەین کە چەندین ڕاستی نەبیستراو بەم زوانە ئاشکرا دەکەین و پیلانگێڕانڕیسوا دەکەین.
هەموو ئەندامانى ئەو تاقمە کە بەشداربوون لەو پەلامارەدا وێنە و ناوەکانیان لەلامان پارێزراوەو ڕوبەڕووى یاسا بەرکارەکانى هەرێمىکوردستان و ئەنجومەنى ئاسایشیان دەکەینەوە.
هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە کە دەبێت لە ئاستی بەرپرسیارێتی و گۆڕانکارییەکاندابن و لە ڕاستای ئەو گۆڕانکاریانەدا دۆست ودوژمن و چەتە و قاچاخچی و تاوانباران و لەیاسا دەرچووان بناسن و ئەوە بزانن کە هیچ بەهانە و پاساوێک بۆ درێژەدان بەم دۆخە ومانەوەی نەماوە و ئاسایش و ئارامی و هەموو دەسکەوتە باڵاکانی ئەم ئەزموونەش کەوتوونەتە مەحەکی ئەو گۆڕانکاریانەوە کە پێویستەبکرێن، هیچ سازش و کەمتەرخەمییەکیان تێدا نەکرێت.