کۆریای باشوور و ئەمریکا هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بۆ سەر کۆریای باکوور تاوتوێ دەکەن
کۆریای باشوور و ئەمریکا هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بۆ سەر کۆریای باکوور تاوتوێ دەکەن
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، سیئۆل و واشنتۆن ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیهەڕەشە ئەلیکترۆنیەکانی کۆریای باکوور.
ئاژانسی هەواڵی "یۆنهاپ"ی کۆریای باشوور لە زاری بەیاننامەی وەزارەتەکەیەوە بڵاویکردەوە، لی تای وو، بەڕێوەبەری گشتی کاروباریئەتۆمی کۆریای باکوور لە وەزارەتی کۆریای باشوور لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی یۆنگ باک لەگەڵ نزیکەی ٦٠ کەسی دیپلۆماسی و ئەمنی وهەواڵگری کۆبووەتەوە بەرپرسانی هەردوو وڵات.
لە میانی دیدارەکەدا کە لە مانگی ئابی ڕابردووەوە دووەم جارە لە جۆری خۆیدا، هەردوو وڵات نوێکارییان لەسەر ناردنی شارەزایانیهاککردن و تەکنەلۆژیای زانیاری کۆریای باکوور بۆ دەرەوەی وڵات بۆ کۆکردنەوەی دراوی بیانی ئاڵوگۆڕ کرد، ئەو پارەیە بۆ دابینکردنیدارایی پرۆژە ئەتۆمی و مووشەکییەکان بەکاردەهێنرێت.
هەر لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کەیس و شێوازەکانی کارە نایاساییەکانی کۆریای باکوریان ئاڵوگۆڕ کرد، لەوانەشدزینی دراوی کریپتۆ، هەروەها بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر ڕێگاکانی مامەڵەکردن بەشێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ ئەو دۆخە و هەردوولاڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی ئا کۆبوونەوەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە دیاری دەکرێت.دواتر .
ئا:لانه عز٠Šز حمه