داوامان لە تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
داوامان لە تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کرد کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزباییمان لە خەڵکی کوردستان کرد بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەرینیجەماوەری ساڵی 1991 کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادیدا. جەختمان لەگرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکگرتوویی و یەکڕیزی خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کوردستان کردەوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەنیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .
هەروەها داوامان لە تیمی وەزاری بەڕێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران. ئەوەچەندین جارە داوایان لێ دەکرێ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارەتی خۆیان و متمانەی خەڵکو پەرلەمان بن. بە نووسراوی فەرمیش، داوایان لێکراوە کە بگەڕێنەوە ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ڕێگەیان پێ نەدراوە بەشداری بکەن. ئەنجومەنی وەزیران شوێنی خزمەتکردنی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکانە و بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەکان و ڕاکردن لەبەرپرسیاریەتی، چارەسەری هێچ کێشەیەک ناکات و بە پێچەوانەوە، بەرامبەر بە سوێندی یاسایی خۆیان و خەڵکی کوردستان دەکەونە بەردەمبەرپرسیاریەتییەکی گەورە.
پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، لە ڕاپۆرتێکی بەرفراواندا، کار و پلانە ستراتیژییەکانیوەزارەتی پەروەردەی خستەڕوو، کە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن، ڕاهێنانی مامۆستایان، هەڵسەنگاندنیقوتابخانەکان ، خزمەتگوزارییە دیجیتەڵییەکان، ژێرخانی پەروەردەیی و بەشداری هەرێمی کوردستان لە هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان.
دەستخۆشیمان لە وەزیر و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە کرد بۆ کارکردنی بەردەوامیان لە جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی کابینەینۆیەم لە بواری پەروەردە و ئەنجامدانی ژمارەیەک لە پلانە ستراتیژییەکان .
بڕگەی دووەم، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری ئیتیحادیساڵی 2015 لە هەرێمی کوردستان کە لە لایەن بەڕێز ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایەڕوو.
ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، بەرەنگاربوونەوەی پرۆسەکانی سپیکردنەوە و شوشتنەوەی مایە و ڕێگری کرتنە لە مایەدارکردنی تیرۆر و لێکەوتەزیانبەخشەکانی لە سەر ئابووری و کۆمەڵگە. ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد.
لە بڕگەی کۆتاییدا، بەڕێز سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ، پێشنیاری دووبارە ڕێگەپێدان بە دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیبواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان پێشکەش کرد، کە ماوەی چەند ساڵێکە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وەستاوە .
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، کە بەدواداچوونی ورد و هەمەلایەنی ئەم بابەتە بکرێت و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گشتگیردا بۆ ئەنجومەنیوەزیران ئامادە بکرێت، بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و پێشخستنی بواری تەندروستی و لە چوارچێوەیکارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و دەرمان و خۆراک، کە پێویستە بۆ ئەم مەبەستە، دامەزراوەی خۆراک و دەرمانیهەرێمی کوردستان دابمەزرێت