قەیرانی تێچووی بژێوی ژیان پاڵ بەو کەسانە دەنێت کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٤ ساڵدایە بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان لە بەریتانیا
قەیرانی تێچووی بژێوی ژیان پاڵ بەو کەسانە دەنێت کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٤ ساڵدایە بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان لە بەریتانیا
پەیمانگای لێکۆڵینەوەی دارایی لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، قەیرانی تێچووی ژیان هۆکاری پاڵنانی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە پەنجا وشەستەکاندا بووە، بەتایبەتی لە نێوان 50 بۆ 64 ساڵان، بۆ ئەوەی بیر لە لەوە بکەنەوە بۆ زوو خانەنشینبوون دوای ئەوەی بەهۆی بەرزیڕێژەی هەڵاوسانی ئابورییی و هەژارتر بوون بۆ تۆمارکردنی ئاستەکان
بەڵام دامەزراوەکە ڕایگەیاندووە، هێشتا زووە بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە بڵێین ئایا زیادبوونی چالاکییە ئابوورییەکان کە لە کۆتاییەکانی ساڵی٢٠ ٢٢دا لەنێو کرێکارانی بەساڵاچوودا بینراوە، سەرەتای ڕەوتێکە یان نا، جێرمی هانتیش داوای لە وەزیری دارایی بەریتانیا کرد کەڕێوشوێنەکان لە بودجە بۆ پاڵپشتی کردن بگرێتەبەر بۆ هاندانی… ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە لە بازاڕی کاردا، بەتایبەتیدوای ئەوەی گەنجینەی ئینگلتەرا و بانکی ئینگلتەرا کەمبوونەوەی ژمارەی کرێکارانی بەساڵاچوویان وەک هۆکارێکی سەرەکی پشت بەکەمیی کار دەستنیشانکرد
وە بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠ ٢٢دا، چالاک بوونی بەرچاو لە ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ -٦٤ ساڵدایە و گەڕانەوە بۆ هێزی کار ڕوویداوە
ئەمەش بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەیە کە لە سەرەتای پەتای کۆرۆناوە وازیان لە کارکردن هێناوە، ڕێکخراوی IFS دەڵێت، ئەو کەسانەی کەمترلە ٣ ساڵە لە بازاڕی کار دەرچوون، ٥٧%ی لە ١٩٧ هەزار کەس پێکدەهێنن کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ -٦٤ ساڵدایە کە... گەڕاونەتەوە سەرکارەکانیان.