‎بافڵ تاڵەبانی : ‎"سەرباری ئاستەنگ و بەربەستەکان یەکێتی توانیوویەتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت"
بەشێک لەقسەکانی بافڵ تاڵەبانی :
ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکێتی کرد کە "سەرباری ئاستەنگ و بەربەستەکان توانیوویەتی سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت لەپرۆسەی سیاسیی عیراقدا". توانی ئیستحقاقی سەرۆککۆمار هەر لای کورد و یەکێتی بهێڵێتەوە و سیاسەتێک ئاڕاستە بکات کە ببێتە مایەی بەهێزترکردنی پێگەی کورد.
بڕیارمانداوە لەمەودوا ئامادەیی زیاترمان لە بەغدا هەبێت وەک سەنگەری پێشەوەی داکۆکیکردن لە خەباتی دیموکراسی و نەتەوەییگەلەکەمان.
یەکێتی هەمیشە لە چوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال ستراتیژی خۆی ئاڕاستەکردووە و دەکات. لەبەرامبەر هەمووئەگەرەکاندا پەنای بۆ دیالۆگ و چەپکەگوڵەکە بردووە، بەڵام بەداخەوە ئەم ویستە نیشتمانییەی ئێمە بەهەند وەرنەگیرا و پشوودرێژیمانلەبارەی تاکڕەویی حوکمڕانی، جیاکاری لە ئیدارەدان و دابەشکردنی داهاتی ئەم هەرێمە کۆتایی هات. هەر بۆیە بڕیارماندا ستۆپ بەپاوانخوازی بکەین و چیتر قبووڵی نەکەین دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، چونکە دەبێت رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی راستبکرێتەوە وحکومەت حکومەتی هەموو خەڵک و شار و شارۆچکەکان بێت. بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ دڵسۆزانی گەلەکەمان ئەم ئامانجە باڵایەبەدیدەهێنین.