نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا
دەقی ڕاگەیەندراوی کارەبای سلێمانی
نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی دوو (شوبات) دیاری‌کرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (232023) لیژنه‌ی دیاریکردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێکئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار دیاری‌کرا، که‌به تێکڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌کان لەنێوان (260) بۆ (280) کاتژمێڕ کاریان کردوە، بەمەشنرخی ئەمپێرێک کاره‌با لەنێوان (15.000) بۆ (16.000) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکه جیاوازە به‌وپێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌کرێت که بۆ موه‌لیده‌کان دانراوه و کاتژمێڕی کارکردنیان تۆمارده‌کات.
هەروەها ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە کاتژمێر (7)ى بەیانى بۆ (1)ی شەو بووە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان (19.000) بۆ(20.000) هەزار دینارە.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی کارکردنی موه‌لیده‌کان، به‌یانیان له کاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) ده‌بێت هه‌روه‌ها له کاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ تاکاتژمێر (1) ی شه‌و له‌کاتی نه‌بوونی کاره‌بای نیشتمانی پێویسته کاره‌با بدرێت به هاوڵاتییان.
لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکرایەوە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (10) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موه‌لیدەتێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.