پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ کچی بەتۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕی رانیە راگەیاند
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ کچی بەتۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕی رانیە راگەیاند،
دەشڵێت: ئەو سێ کچە هەڵساون بە دزینی جانتای هاووڵاتییەک.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیراپەڕینی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا کە بە وتەی خۆی لەناو جانتاکەیدا لە بازاڕی رانیە دزی لێکراوە".
دەشڵێت: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراو و بە بڕیاری دادوەر و دوای بە دواداچوون و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا سێ کەس دەستگیربکرێن کەتۆمەتباران لە رەگەزی مێ بوون و لە سەرووی تەمەنی 18 ساڵەوە بوون".
ئەوەشی خستووەتەڕو، "دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران لەبەردەم دادگادا دانیان ناوە بە تاوانەکانیان و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباران بەپێیماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە