‎پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەدات
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە و جیا لە خوێندنەوە و دەنگدا لەسەر پێشنیازەیاسایەک و پڕۆژەیەک، دەنگلەسەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتاریش دەدات.
1. شێرکۆ جودت مصØ·فی
2. ابوبکر عبدالله سعید
3. اسماعیل علی Ø·ه.
4. سەرچنار احمد محمود.
5. هلز احمد محمد حسن.
6. علی حمەصالح Ø·ه.
7. کاظم فاروق نامق.
بەپێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پهرلهمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 1ی ئاساییخولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی بەڕێوەدەبات و دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەدات.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پێشنیازەیاسایەک دەکرێت، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و خراپمامەڵەکردن لە هەرێمی کوردستان و بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکاندا زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، لەگەڵپڕۆژەیاسای کار لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها دەنگدان لەسەر چەند یاسایەک دەکرێت لەنێویاندا دهنگدان لهسهر داواکاری دهستلهکارکێشانهوهی حەوت پەرلەمانتار، لەگەڵ گرتنیکاڵای قاچاغ و قەدەغەکراو لە مامەڵە پێکردن لە هەرێمی کوردستان.
بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان:
بهپێی حوکمی ماددهی (5) و بڕگهی (یهکهم) له ماددهی (16) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (18) و بڕگهکانی (یهکهم و دووهم و سێیهم وچوارهم و پێنجهم) له ماددهی (20) و ماددهکانی (47، 48) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (52) و ماددەکانی (54، 55، 56، 57) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی کوردستان ـ عێراق، دهستهی سهرۆکایهتی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی کاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییخولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان له کاتژمێر (11)ی پێش نیوهرۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێکهوتی1/3/2023 بهم شێوهیه بێت:
یهکهم: یەک دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووهم: کردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆکیپەرلەمان بەپێی حوکمی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بە بۆنەی کردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان - عێراق، لە (3) سێ خولەک زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوکمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەکانی(79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان:
1. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
2. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی گزی زانستی).
3. پێشنیازە یاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەکان لە هەرێمی کوردستان).
4. پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەهید).
5. پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوریشارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (کار لە هەرێمی کوردستان)، بهپێی حــوکمی مــاددهکانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆیپهرلهمانی کوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، کە بە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێیحوکمی بڕگەی (یەکەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان:
1. یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی کاڵای قاچاغ و قەدەغەکراو لە مامەڵەپێکردن لە هەرێمی کوردستان - عێراق)، کە بەبڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەکی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی(7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساکە.
2. یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان - عێراق)، کەبە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەکی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی(سێیەم) لە ماددەی (42)ی یاساکە.