مانگرتنی سەرتاسەری لە دەربەندیخان راگەیەندرا
مانگرتنی سەرتاسەری لە دەربەندیخان راگەیەندرا
ماوه‌ی مانگێکه هاوڵاتیان له دەربەندیخان خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ک ئاو و کارەبا ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌هۆیوه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یان بڕیاریاندا مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن.
دەستەی چالاکوانانی دەربەندیخان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنی ده‌ستپێده‌که‌ین ومانگرتنی سەرتاسەری راده‌گه‌یه‌نین".
هه‌رچه‌نده بڕیاردرابو بۆ ته‌واوکردنی پڕۆژه‌ی ئاوی دەربەندیخان که له ئێستا کەمە و پیسەو هیچ مەرجێکی بەکارهێنانی تێدانیە، زه‌وییه‌کینایاب بفرۆشرێت، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا نه‌توانراوه هاوڵاتیان رازی بکرێن که کۆتایی به خۆپیشاندانه‌که‌یان بهێنن.