میتی تورکیا لە سلێمانی ئەندامێکی پەکەکە دەڕفێنێت
میتی تورکیا لە سلێمانی ئەندامێکی پەکەکە دەڕفێنێت
ئاژانسی ئەنادۆڵ
دەزگای هەواڵگری تورکیا ناسراو بە (میت) ئەندامێکی پەکەکە لە سلێمانییەوە بەرەو تورکیا دەڕفێنێت، کە بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵدەستی لە کوشتنی 60 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا هەبووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەو ئەندامەی پەکەکە کە لەلایەن میتەوە لە شاری سلێمانی بەرەو تورکیا رفێندراوە، ناوی (رەمەزانگونەش)ـەو لە 12 "کردەی تیرۆریستی"ـدا بەشداریکردووە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە، کە لەو کردە "تیرۆریستیانەدا" 60 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، رەمەزان گونەش لە 2008 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و لە هەرێمی کوردستان و سووریا بەشداری لە چالاکییەکانیپەکەکەدا کردووە.