ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆببنەوە و پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانیکوردستان تاوتوێ دەکەن.
میدیای پارتی بڵاویکردۆتەوە، تیمەکەی پارتی پێکهاتوون لە رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وزانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک تەکنیککار. شاندی یەکێتیش لە رزگار حەمە، ئەندامیمەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک تەکنیککار پێکهاتوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو دوو شاندە باسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنیباڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و رێککەوتن لەسەر پێشنیازکردنی رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەن.