به‌تۆمه‌تی فێڵکردن‌و هه‌ڵاتن له‌دادگا، مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
به‌تۆمه‌تی فێڵکردن‌و هه‌ڵاتن له‌دادگا، مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ک سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێک تۆمار کرد که فێڵی لێکردووه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌پێی مادده‌ی 456 داواکراوبووه‌و له‌بنکه‌ی پۆلیسی شۆرش له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه، مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاری توانیان شوێنی‌تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بکه‌ن‌و ده‌ستگیری بکه‌ن.
تۆمه‌تبار (ش، ع، غ) زیاتر له‌پێنج سکاڵای یاسایی دیکه‌ی له‌سه‌ر تۆمارکراوه له‌شاری که‌رکوک‌و داواکراو بووه به‌هه‌مان مادده‌ی یاسایی،به‌بیانوی دامه‌زراندنیان له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێکی حکومه‌تی عێراق، وە تۆمه‌تبار ده‌ستی زیاتر له 30 که‌سی بڕیوه‌و پاره‌ی لێ سه‌ندون‌و فێڵی‌لێکردون.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری ناوبراو فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی هه‌یه له‌سریه‌ی پاسه‌وانی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک به‌تۆمه‌تی‌هه‌ڵهاتن.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه