بەپێى پێشبینی کەشناسیی، لە سەرەتاى مانگى سێ، بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
هەرێمى کوردستان
بەپێى پێشبینی کەشناسیی، لە سەرەتاى مانگى سێ، بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکەین ئەو کەشە وشکەی ماوەیەکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە لەهەفتەی یەکەمی مانگی سێ بەگشتی کۆتایی دێت لەسەرجەم ناوچەکان بەگەرمیانیشەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکات شێی مەداری لەهەفتەی داهاتوودا بەشێکی دەگاتە ناوچەکە و باڵادەست دەبێت لەسەر جەزیرەی عەرەبیو دەگاتە سەر دەریای سور و ناوەڕاستیش بەبڕی باش، ئەمەش وادەکات شەپۆلەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور بەڕووی ناوچەکەداچالاک ببنەوە."
ئەو کەشناسە جەختیشیکردووەتەوە، بەگوێرەی نەخشەکانی کەشناسی، شەپۆلەکە سەرتاسەرییە و بارانی پێویستی پێیە بۆ دەغڵ و دان وتەواوی بەربومی کشتوکاڵی بۆ هەموو ناوچەکان