ئیکوادۆر بەشێک لە هەناردەکردنی نەوتی خۆی ڕاگرت دوای داڕمانی پردێکی سەر ڕووباری مارکەر
ئیکوادۆر بەشێک لە هەناردەکردنی نەوتی خۆی ڕاگرت دوای داڕمانی پردێکی سەر ڕووباری مارکەر
ئیکوادۆر ڕایگەیاند کە بەشێک لە هەناردەکردنی نەوتی خاو ڕادەگرێت لەکاتێکدا پشکنینی ووردی دوو بۆری ئەمازۆن دەکات دوای داڕمانیپردێک بەسەر ڕووباری مارکەر لە ناوچەی ناپۆ.
وە کۆمپانیای دەوڵەتی (پترۆ ئیکوادۆر) کە بەرپرسە لە 78%ی کۆی دەرهێنانی نەوتی خاو لە وڵاتەکەدا - بەپێی کەناڵی (فەرەنسا 24)- ڕایگەیاندووە کە "دوو بیر وردە وردە دادەخرێن دوای ڕووخانی پردێک". بەسەر ڕووباری مارکەر لە پارێزگای ناپۆ لە نزیک دوو بۆرییەکە."
کۆمپانیاکە دووپاتیکردەوە کە هێڵەکان کاریگەرییان لەسەر نەبووە، بەڵام وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کارە تایبەتەکان ڕادەگرێت، هیوایخواست کە لە ماوەی هەفتەیەکدا دووبارە دەست بە پەمپکردن بکاتەوە.
نەوتی خاو بەشێکی سەرەکی هەناردەی ئیکوادۆر پێکدەهێنێت و نەوتی خاویش دوو لەسەر سێی کۆی بەرهەمەکانی لە ماوەی ساڵیڕابردوودا پێکدەهێنێت و داهاتەکەی نزیکەی دە ملیار دۆلارە.