پۆلیسی ئەمریکا: لە ئەنجامی تەقەکردندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا حەوت کەس بریندار بوون
پۆلیسی ئەمریکا: لە ئەنجامی تەقەکردندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا حەوت کەس بریندار بوون
بەهۆی تەقەکردن لە شەقامێکی شاری فیلادلفیا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا، حەوت کەس برینداربوون کە کچێکی تەمەن دوو ساڵ وچوار هەرزەکارن.
دانیێل ئاوتلاو، بەڕێوەبەری پۆلیسی فیلادلفیا ڕایگەیاند، دایکی کچە دوو ساڵانەکە لەنێو ئەو کەسانەدایە کە بە سەختی برینداربوون،ئاماژەی بەوەشکرد، خراپترین برینەکان هەرزەکارێک بووە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقەکردنەکە ئێوارەی دوێنێ بووە، کە چەند سەد مەترێک لە قوتابخانەیەکی سەرەتاییەوە دوورە.
ئا: بنار سەلیم بابکر