بەریتانیا : زیاتر لە ١٢ هەزار کۆچبەر لە پێنج وڵاتەوە کە زۆرترین ڕێژەی سەرکەوتنیان لە مافی پەنابەریدا هەیە بەبێ چاوپێکەوتن وەردەگرێت
بەریتانیا : زیاتر لە ١٢ هەزار کۆچبەر لە پێنج وڵاتەوە کە زۆرترین ڕێژەی سەرکەوتنیان لە مافی پەنابەریدا هەیە بەبێ چاوپێکەوتن وەردەگرێت
"زۆرینەی ڕەها" گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵدەکرێت بۆ ئەوەی بەبێ چاوپێکەوتن لە بەریتانیا بمێننەوە.
ڕۆژنامەی تەلەگراف : ئاماژەی بە لێبوردنی تایبەت کردوە بۆ کۆتایی هێنان بە ٩٠ هەزار داواکاری پەنابەری لە بەریتانیا کە زیاتر لە ١٢هەزار کۆچبەر لە پێنج وڵاتەوە کە زۆرترین ڕێژەی سەرکەوتنیان لە مافی پەنابەریدا هەیە بەبێ چاوپێکەوتن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت
ئاماژەشی بەوە کردوە کە بەریتانیا بەنیازە بەبێ چاوپێکەوتن مافی پەنابەریی بدات بە 90 هەزار کۆچبەر کە پێش مانگی حوزەیرانی ساڵیرابردو گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی کە لە وڵاتەکانی ئەفغانستان، سوریا، لیبیا، ئەریتریا و یەمەنەوە هاتون زۆرترینسودمەند دەبن لەو بڕیارە
لەدوای پڕکردنەوەی فۆرمەکان
"زۆرینەی ڕەها" گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵدەکرێت بۆ ئەوەی بەبێ چاوپێکەوتن لە بەریتانیا بمێننەوە. ئەم هەنگاوە - کە لەلایەن ڕەخنەگرانەوەبە "لێبوردن لە هەموو شتێکدا جگە لە ناو" ناوزەد کراوە - بۆ یارمەتیدانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی ڕیشی سوناک بوو بۆ پاککردنەوەی زیاترلە ٩٠ هەزار "کۆنترین" داواکاری پەنابەری تا کۆتایی ئەمساڵ. بۆیە ڕۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ دەست دەکەن بەپەیوەندیکردن بە پەناخوازانەوە، لە ئەفغانستان، سوریا، لیبیا، ئێریتریا و یەمەن، ماوەی 20 ڕۆژیان پێدەدرێت بۆ پڕکردنەوە و گەڕاندنەوەیفۆڕمی خێرای داواکاری پەنابەری. وە بەرپرسان پێشبینی دەکەن لەسەدا ٩٥یان مۆڵەتی مانەوەیان بۆ ماوەی لانیکەم پێنج ساڵ پێبدرێت،هەرچەندە ئەوانەی فۆڕمی ١٠ لاپەڕەیی "بەبێ ڕوونکردنەوەیەکی گونجاو" پڕدەکەنەوە، دەتوانن داواکارییەکانیان بکێشنەوە.
ئا: ڕەحیم هەورامی